دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر سێ کارگە و بارهەڵگرێکیان سووتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە چوار شار دوو کۆگا، دوکانێک و بارهەڵگرێک سووتێنران.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە چوار شار دوو کۆگا، دوکانێک و بارهەڵگرێک سووتێنران.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماژەی بەوەکرد، ٢٩ی ئەیلول لە کۆناکی ئیزمیر دوکانی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.
بەپێێ ڕاگەیەنراوەکە لە ٣ی ئەیلول لە ناوچەی گورسووی بورسا کۆمپانیایەک سووتێنرا و بە ملیۆنان لیرە زیان بەر کۆمپانیاکە کەوت.
دەستپێشخەریەکە ئەوەی خستەڕوو کە هەمان ڕۆژ لە بەیلیکدوزوی ئەستەنبوڵ کۆگای کارگایەک سووتێنرا. لە ١ی تشرینی یەکەمیش لە ناوچەی نیزیپی دیلۆکیش بارهەڵگرێک سووتێنرا.
ف.ق