دەوڵەتى تورک ماڵپەڕی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و سەندیکا دۆت ئۆرگی راگرت
دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و سەندیکا دۆت ئۆرگی بە بڕیاری دەستەی راگەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری داخست.
دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و سەندیکا دۆت ئۆرگی بە بڕیاری دەستەی راگەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری داخست.
ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) راگیرا. راگرتنەکە بە بڕیاری دەستەی راگەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری (BTK) راگیرا. پێشتر دادگای سزای سوڵحی دیلۆک لە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا بڕیاری رێوشوێنی لەسەر ماڵپەڕی ''mezopotamyaajansi22.com دانابوو.
دوای ئەوەى دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیای داخست، ئاژانسەکە بە خێرایی ماڵپەڕێکی تری کردەوە و ئێستا بە ناونیشانی 'mezopotamyaajansi24.com' هەواڵ و زانیاری و راپۆرتەکانی ئاژانسەکە بۆ خوێنەران و هاوبەشەکانی لە بەردەستدان.
هەروەها ماڵپەڕی سەندیکا دۆت ئۆرگ-یش راگیرا. سەندیکا دۆت ئۆرگ تاوەکو ئێستا ٦٣ جار لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە راگیراوە و سەرباری ئەوەش ئێستا ماڵپەڕەکە بە ناونیشانی نوێی sendika64.org خراوەتەوە کار و هەواڵ و راپۆرت و زانیارییەکانی لە بەردەستدان.
ژ.ت