راپۆرتی یەکێتی ئەوروپا: تورکیا رۆژ بە رۆژ دوور دەکەوێتەوە

لە راپۆرتەکەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئەندامێتی تورکیا لەو یەکێتیەدا باس لەوە دەکرێت کە تورکیا مەرجەکانی ئەندامێتی جێبەجێ ناکات و رۆژ بە رۆژ دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی دیە وێلت بەشێکی راپۆرتی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئەندامێتی تورکیا لەو یەکێتیەدا بڵاو کردەوە کە رادەستی پەرلەمانی ئەوروپا کراوە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە وە کراوە کە رۆژ بە رۆژ تورکیا دوور دەکەوێتەوە لە مەرجەکانی ئەندامێتی لەو یەکێتیەدا.   

بە پێی راپۆرتەکە، ئەنقەرە لە دژی گەندەڵیەکان هیچ هەنگاوێکی نەناوە و لە رووی ئابوریەوە بەگومانن و باس لەوەش دەکات کە لە تورکیا لەگەڵ رژێمی ئەردۆغان 'رەگەزی جیابوونەوە هێزەکان' چالاک نیە.

لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا لە بارەی بابەتە سەرەکیەکان بۆ دانوستانەکانی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپادا، هیچ هەنگاوێ نەناوە و دەڵێت:"تورکیا رۆژ بە رۆژ زیاتر دوور دەکەوێتەوە لە یەکێتی ئەوروپا، لە بارەی دیمۆکراسی، دەوڵەتی یاسا، مافە سەرەتاییەکان و سەربەخۆیی دادگاکان بۆ دواوە هەنگاوی ناوە."

هاوکات جموجوڵەکانی تورکیا لە دەریای سپی بە 'نایاسایی' پێناسە دەکرێت و لێدوانەکانیشی وەکو 'تێکدەرانە' ناودەبرێن.

لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر مافی مرۆڤ و دەڵێت، بارودۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا بە تایبەت لە دوای ١٥ی تەموزی ٢٠١٦وە زۆر وێران بووە.

ز.ش