رێپێوانی درێژمەودا لە کۆتا ڕۆژدایە

رێپێوانی درێژخایەن کە بە دروشمی "لەگەڵ ڕێبەرایەتی بڕۆ، فاشیزم لەناو ببە" لە ٩ی ئەیلولدا لە شاری بۆن دەستپێکردبوو، ئەمڕۆ کۆتایی دێت.

رێپێوانی درێژمەودا لە ٩ی ئەیلول بە بەشداری نزیکەی ١٥٠ گەنج لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سویسرا، بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا دەستیپێکرد.

ئەو ڕێپێوانەی کە دروشمەکەی "لەگەڵ ڕێبەرایەتی بڕۆ، فاشیزم لەناو ببە" لەگەڵ ئەوەی بەربەستیشی بۆ دروست کرا، بەڵام بە بڕیاری گەنجان گەیشتە ڕۆژی کۆتایی.

گەنجان لەگەڵ بارانی ئەم بەیانییە لە شاری دوسێلدۆرف کۆبوونەوە و بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کرد.

گەنجان تیشێریتیان بە وێنەی زەینەب کناج پۆشیبوو کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکی گیانفیدایی ئەنجام دا و بە نووسینی "زیلان، بەرخۆدانی مێژوویی و ژنە. ڕێبەر ئاپۆ". لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "گەنجان گیانفیدای سەرۆک ئاپۆن" بە دەنگی بەرز وترانەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە شاری میونشنگلادباخ بە سیمینارێکی ژنانی گەنج لەبارەی ئیکۆلۆژیا و ژنۆلۆژی کۆتایی بێت. هەروەها سینەفزیۆنێک لە دیمەنەکانی ڕێپێوانی ٥ ڕۆژی پێشکەش بکرێت و وتوێژ لەبارەی "ڕێبازێکی چۆنی تێکۆشان" بەڕێوە بچێت.