رێپێوانی ٣ رۆژەى درێژمەودا لە سکۆتلاند لە دژی گۆشەگیری و پاکتاوی سیاسی

لە سکۆتلاند لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد رێپێوانێکی درێژمەودای ٣ رۆژە رێکخرا و  رێپێوانەکە لە بەردەم پەرلەمانی سکۆتلاند لە شاری ئیدینبورگی پایتەختی سکۆتلاندا کۆتایی پێدێت.

یەکێتیی کۆچبەرانی تورکیا – کوردستان (AvEG-KON)، ئەنجوومەنی گەلی کورد لە سکۆتلاند و ناوەندی کارێکارانی ئینتەرناسیۆناڵی دوندی رێپێوانێکی درێژ مەودای ٣ رۆژەیان رێکخست.

کۆمیتەى رێکخەری رێپێوانەکە رایگەیاند، ئامانجیان ئیدانەکردن و ریسواکردنی سیاسەتی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەموو زیندانیانی سیاسییە.

حوسێن قەرەسوو لە رێکخراوی کۆچیەرانی تورکیا – کوردستان ئاماژەى بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دژ بە هەدەپە، هەدەکە و ئەسەپە لە تورکیا کرد.

قەرەسوو رایگەیاند، "دەبێت خاوەنداری لە هەدەپە، هەدەکە و ئەسەپە بکرێت و داوای ریسواکردنی دەوڵەتى تورک بکرێت. بۆ ئەوەش لە ئەدینبورگ بەرەو پەرلەمانی سکۆتلاند رێپێوان دەکەین و بۆ ئەوەش داوای هاوکاری و پشتیوانی و بەشداریکردن دەکەین".

ئالیساندرۆ سکارلاتۆس یەکێک لە وتەبێژانی ناوەندی کرێکارانی ئینتەرناسیۆناڵی دوندی هاوکات لەگەڵ پشتیوانی لە چالاکییەکە رایگەیاند، "ئێمە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی سەر ئەسەپە و هەدەپە و هەروەها گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردو زیندانیانی تر قبوڵ ناکەین. ئێمە شانبەشانی گەلی کورددا لە سکۆتلاند رێپێوان و چالاکی ئەنجام دەدەین. ئامانجیشمان ئەوەیە، هێرشەکان بکەینە رۆژەی پەرلەمانی سکۆتلاند".

رێپێوانەکە دوێنێ دەستپیکردووە و سبەی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە بەردەم بینای پەرلەمانی سکۆتلاند لە شاری ئیدنبورگی پایتەختی سکۆتلاند کۆتایی پێدێت.

ژ.ت