سزاكه‌ی ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر په‌سه‌ند كرا
سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی ده‌میرتاش، ئه‌مڕۆ دادگه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌په‌له سزاكه‌ی سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ری په‌سه‌ند كرد.
سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی ده‌میرتاش، ئه‌مڕۆ دادگه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌په‌له سزاكه‌ی سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ری په‌سه‌ند كرد.
٢٦هه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخراوی چه‌كداریی تێرۆرریستی» سزای ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردنی بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر بڕیبوویه‌وه. ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر تانه‌یان له بڕیاری سزادانه‌كه دابوو.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دووه‌مین سزای دادگه‌ی دادی ئیسته‌نبووڵ سزاكه‌ی سه‌ر ده‌میرتاش و ئۆنده‌ری په‌سه‌ند كرد. په‌سه‌ندكردنی ئه‌م سزایه، له كاتێكدایه كه دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاری ئازاد كردنی بۆ ده‌میرتاش ده‌ركردووه.
s.m