شارەوانی لیڤۆرنۆ سوپاسنامەیەکی پێشەکەش بە مانگی سووری کوردستان کرد

شارەوانی شاری لیڤۆرنۆی ئیتاڵیا، بەهۆی کارە هەستیارەکانی، سیاسنامەیەکی پێشکەش بە مانگی سووری کوردستان کرد.

لە جیهاندا دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە، ڕێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی دەستیان بە کارکردن کرد.

بە تایبەتی لەبەرانبەر دۆخی خراپی ئیتاڵیا.

لە ئیتاڵیا مانگی سووری کوردستان هەموو دەرفەتەکان بۆ هاوکاری مرۆیی بەکار هێنا.

بەهۆی ئەو هەڵوێستە شارەوانی لیڤۆرنۆ سوپاسنامەیەکی پێشەکەش بە مانگی سووری کوردستان کرد

شارەوانیەکە ڕایگەیاند کە لە دۆخە سەختەکەدا مانگی سووری کوردستان هاوکاری کەسانی بێ ماڵ و بەتەمەن کردووە.

لوجا سالڤیتی سەرۆکی شارەوانی لیڤۆرنۆ لە مەراسیمێکدا سپاسنامەکەی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی مانگی سووری کوردستان کرد. لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری مانگی سووری کوردستان وتی، "لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا لە زۆر وڵات و دەڤەرەوە هاوکاری ئیتاڵیا کرا. منداڵان لە کەمپی شەهباش پشتگیری خۆیان بۆ گەلی ئیتاڵیا دەربڕی. ئێستاش لە ڕۆژئاوا کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، پێویستە ئیتاڵیاش لە سەردەمە سەختەکاندا پشتگیری لە ڕۆژئاوا بکات."

ف.ق