قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سنووری دیلۆك بۆ جاری شه‌شه‌م درێژكرایه‌وه
پارێزگاری دیلۆك قه‌ده‌غه‌ی «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت»ی له سنووری سووریا و باكووری كوردستان بۆ جاری شه‌شه‌م درێژكرده‌وه.
پارێزگاری دیلۆك قه‌ده‌غه‌ی «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت»ی له سنووری سووریا و باكووری كوردستان بۆ جاری شه‌شه‌م درێژكرده‌وه.
پارێزگاری دیلۆك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «له نێوان ٢٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\٢ی سه‌رماوه‌ز و ٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٦ی سه‌رماوه‌ز له‌و ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی وه‌ك [ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت] ڕاگه‌یه‌نراون، هاتووچۆی مرۆڤ و ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌یه. قه‌ده‌غه‌ی پێویست و ڕێوشوێنی ئاسایشیی پێویست له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شار و فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه‌ی شار ده‌گیرێنه‌به‌ر.»
s.m