له به‌ندیخانه‌ی شه‌كران ٨ زیندانیی دیكه ده‌ستیان به مانگرتن كرد
له به‌ندیخانه‌ی شه‌كران-ی شاری ئیزمیر ٨ زیندانیی دیكه ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كرد.
له به‌ندیخانه‌ی شه‌كران-ی شاری ئیزمیر ٨ زیندانیی دیكه ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كرد.
په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌رپیل كه‌مالبای و گرووپێك له پارێزه‌ران سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی شه‌كران-یان كرد له ناوچه‌ی عه‌لی ئاغا. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌كه و دادوه‌ر مۆڵه‌تیان نه‌دا له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بدرێت. هه‌روه‌ها ڕێگری له مێدیاكاران كرا وێنه بگرن و لێدوان وه‌رگرن، به‌و هۆیه‌وه سه‌رپیل كه‌مالبای له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر لێدوانی دا.
كه‌مالبای ڕایگه‌یاند، چاویان به دادوه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌كه كه‌وتووه. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ناقانوونی ڕێگری له ڕووماڵی ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن كراوه. گوتی: «چالاكیی له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی ١٠٣هه‌میندایه و چالاكییه‌كه له ٦٠ زینداندا بڵاوبووه‌ته‌وه.» كه‌مالبای داوای له كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌واڵێكی ناخۆش بكرێت، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
٨ زیندانی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه
له لایه‌كی دیكه‌وه له ئه‌نجامی دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ زیندانییان ئاشكرابوو كه ٨ زیندانی ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت كردووه. له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی ژماره ٢ی شه‌كران زیندانییان ئوولاش ئۆزایكان، حه‌كیم ده‌ملی، سینان كۆیوونجوو، فه‌رات ئۆنده‌ش و به‌هرۆز شوجاعی، له به‌ندیخانه‌ی ژنانی شه‌كران ڕه‌مزیه پۆڵات، ئازیمه ئشك و شه‌هریڤان چۆبان له ١٥ی شوباته‌وه ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت كردووه.
s.m