له پاریس گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ئیدانه‌كرا
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئیدانه كرا.
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئیدانه كرا.
گه‌نجانی كورد له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا چالاكییه‌كیان به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ساز كرد.
گه‌نجان له به‌رده‌م ناوه‌ندی دیموكراتیی كولتووری كورد كۆبوونه‌وه و به‌ره‌و وێستگه‌ی ناوه‌ندی شه‌مه‌نه‌فه‌ری ئێڤری ڕێپێوانیان كرد. جگه له ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیری، به‌شداربوان داوای ئازادیی ئۆجالانیان كرد.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا پۆسته‌ره‌كانی «ئازادی بۆ ئۆجالان» به‌رزكرانه‌وه و چه‌ندین درووشم گوترانه‌وه.
s.m