لە بارەی دۆسیەی ئەو کەسانەی لە قەرس دەستگیر کران بڕیاری 'شاراوە' درا
بڕیاری 'شاراوە' خرایە سەر دۆسیەی ئەو ٢١ کەسەی لە شاری قەرس دەستگیر کران کە یەکێکیان شەڤین ئالاجای هاوسەرۆکی شارەونی بوو.
بڕیاری 'شاراوە' خرایە سەر دۆسیەی ئەو ٢١ کەسەی لە شاری قەرس دەستگیر کران کە یەکێکیان شەڤین ئالاجای هاوسەرۆکی شارەونی بوو.
لە چوارچیوەی بڕیارێکی لێپرسینەوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتی قەرسەوە درا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس، جەنگیز ئانلی هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری قەرس و بە گشتی ٢١ کەس بە بیانووی 'ئەندامی رێکخستنن' دەستگیر کران. لە بارەی دۆسیەی دەستگیرکراواندا، بۆ ماوەی ٤ رۆژ بڕیاری 'شاراوە' دراوە.
وەزارەتی ناوخۆ، هەر یەک لە شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس، موعەزەز چاغریتەکین جێگری هاوسەرۆکی شارەوانیەکە، کایا ناکی، فەخرەدین کایا و عومەر ئالبایراک ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و خەلیل کان و سوعاد بایهان ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی شارەکەیان بە بیانووی 'ئەندامی رێکخستنن' لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
دوای سەردانی پارێزەران، بە بیانووی ئەوەی 'بەڵگە لەسەر دەستگیرکراوان کۆدەکریتەوە' بڕیاری 'شاراوە' لە بارەی دۆسیەکان درا. چاوەڕوان دەکریت رۆژی دووشەممە وتەی هەر ٢١ دەستگیرکراوەکان وەربگیرێت.
ناوی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەی ئەمڕۆی پاکتاوی سیاسیدا لە قەرس دەستگیر کراون بریتیە لە:
"شەڤین ئالاجا، جەنگیز ئانلی، موعەزەز چاغریتەکین، کایا ناکی، فەخرەدین کایا، عومەر ئالبایراک، سوعاد بایهان، خەلیل کان، حەمدی ئەرکمەن، حامید تاشدەلەن، مەدیا تاگای، رەییس بایکیز، زۆربا باشکوتلو، شەنگول ئەکمەن، سەلدا ماندوز، عیزەت ئالتیگ، ئادەم کاراتاش، سابری ئاڤاگ، بولەنت ئاگبابا و هازال ئاغادەڤە."
ز.ش