لە بورسا کۆگایەک و لە ئیزمیریش ٢ ئۆتۆمبیل سووتێنران

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە شاری بورسا کۆگایەک و لە ئیزمیریش ٢ ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.

بە پێی راگەیێنراوێکی دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر، لە بەرواری ٢ی تشرینی یەکەمدا یەکەکانیان لە شاری بورسا کۆگایەکی تایەیان سووتاندووە و زیانێکی گەورەی مادیی لەو کۆگایە کەوتووەتەوە.

دەستپێشخەریەکە لە راگەیێنراوەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە شاری ئیزمیریش ٢ ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.

ز.ش