لە رووسیا 'گۆشەگیری' و 'فەرمانی ٣ی ئاب' شەرمەزار کرا
کوردستانیانی رووسیا کۆمەڵکوژیی شەنگالیان شەرمەزار کرد و داواشیان کرد، گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی کۆتایی پێبهێنرێت.
کوردستانیانی رووسیا کۆمەڵکوژیی شەنگالیان شەرمەزار کرد و داواشیان کرد، گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی کۆتایی پێبهێنرێت.
کوردستانیانی هەرێمى کاراسنادار لە کۆماری سەربەخۆی ئادیجەی رووسیا کۆمەڵکۆژیی شەنگالیان شەرمەزار کرد.
خۆدەدا کیالۆشۆڤ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کوردانی ئادیجە وتەیەکى لە چالاکییەکەدا پێشکەشکرد و وتی: ئێمە تەنها بە یەکیێتیی خۆمان دەتوانین خۆمان لە دوژمنەکانمان بپارێزین.
کیالۆشۆڤ داوایکرد، رۆژی ٣ی ئاب بە رۆژی جینۆسایدی کۆمەڵگەی ئیزیدی بناسرێت و بۆ ئەوەش داواى لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتى ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کە ئەو رۆژە بە رۆژی جینۆسایدى کۆمەڵگەى ئێزدییەکان بناسێنن.
"هێرشەکان پەیوەندییان بە گۆشەگیرییەکەوە هەیە"
کیالۆشۆڤ لە بەردەوامیی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، ئاسمیلاسیۆن و قڕکردن لە دژی کوردان بە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە گرێدراوە و وتی "دەکرێت ئازادیی گەڵی کورد بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بێتەدی. لە سایەی ئۆجالان دا گەڵی کورد بە هەموو جیهان ناسێندرا".
کیالۆشۆڤ لە دژی گۆشەگیرى داواى ئەنجامدانى چالاکیى لە گەل و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد.
ر.م