لە رۆمای ئیتالیا هەوڵەکان بۆ ئازادیی ئۆجالان بەردەوامن

لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا کوردان و دۆستەکانیان خۆیان بۆ کۆبوونەوەکەى سبەی ١٠ی تشرینی یەکەم ئامادە دەکەن.

لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراو دابەشکرا.

کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان بۆ کۆبوونەوەکەى سبەی ١٠ی تشرینی یەکەم داوا لە هەموان دەکەن بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکەن.

بۆ ئەوەش لە گۆڕەپانی لارگۆ ئارگینتینا ژمارەیەکی زۆر راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کرا.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٥:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ لە پیزا دی میرتی هەڵمەتێکی تری بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی راگەیاندراو بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئازادیی ئۆجالان سبەی ١٠ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ لە پیزا باربەرینی، کۆبوونەوەیەکى گەورەی جەماوەری رێکدەخرێت.

ژ.ت