لە شاری ئاوریشی ئەڵمانیا گۆشەگیری ئیدانە کرا

لە شاری ئاوریشی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێک رێکخرا.

لە شاری ئاوریشی ئەڵمانیا چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری رێکخرا.

لە شاری ئاوریشی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشوازیکردن لە هەڵمەتەکەى کەجەکە بە ناوی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە" رێپێوانێک رێکخرا.

رێپێوانەکە لە بەردەم سپارکاسین ئەرینا دەستیپێکرد و لە بەردەم مارک پلاتز کۆتایی پێھات. راگەیاندرا، لەم هەفتەیەدا چالاکیی تریش ئەنجام دەدەرێت و داوا لە هاووڵاتییان و چالاکوانان بەشداری لە چالاکییەکەدا بکەن.

ژ.ت