لە فرانکفۆرت چالاکی لە دژی پیلانگێڕی رێکخرا
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم پۆستەر هەڵواسرا و خاوەنداری لە هەڵمەتەکەى کەجەکە کرا.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم پۆستەر هەڵواسرا و خاوەنداری لە هەڵمەتەکەى کەجەکە کرا.
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و بۆ خاوەنداریکردن لە هەڵمەتەکەى کەجەکە چالاکییەک رێکخرا.
ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا، یەکێتیى خوێندکارانى کوردستان (یەخەکە - YXK) و ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە - JXK) چالاکییەکەیان بە هاوبەشی ئەنجامدا و رایانگەیاند، بە هەڵمەتە نوێکە دەتوانرێت کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بهێنرێت.
لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا لە شەقامە قەرەباڵغەکانی شاری فرانکفۆرتدا پۆستەر هەڵواسران.
ژ.ت