لە لاهای هێرشی سەر ئەسەپە و سەگەدەفە و ئیتها ئیدانە کرا
لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا هێرشی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئەسەپە و سەگەدەفە و ئیتها ئیدانە کرا.
لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا هێرشی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئەسەپە و سەگەدەفە و ئیتها ئیدانە کرا.
لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دەوڵەتى تورک بۆ سەر حیزبی سۆسیالیستى بندەستان (ئەسەپە – ESP)، فیدراسیۆنى کۆمەڵەکانی گەنجانى سۆسیالیستى شۆڕشگێڕ (سەگەدەفە - SGDF) و ئاژانسى هەواڵی ئەتکین (ETHA) چالاکییەک رێکخراو ئەو پاکتاوکارییەی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا.
چالاکی لەسەر داوای ڤێکساڤ (ئەنجومەنی کولتوری و هونەریی ئینتەرناسیۆناڵی ڤاردیا) و سەکەبە (یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست) رێکخرابوو.
لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر سۆسیالیستەکان و ئۆپۆزسیۆن ئیدانە کرا. راگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنى کۆچبەرانى چەوساوە لە ئەوروپا (AvEG-Kon) لە دژی پاکتاوی سیاسی لە چالاکییەکەدا بە ناوی "لە دژی هێرشە فاشیستییەکانی پشتیوانیی یەکتر بەهێز و گەش بکەن" خوێندرایەوە.
لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو " لە دژی فاشیزم دەست لەناو دەستی یەکتر" و "بژی پشتیوانی ئینتەرناسیۆناڵ" بەرزکرابوونەوە.
نوێنەرانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە لاهای و کۆنفیدراسیۆنی مافە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADHK) ئامادەی چالاکییەک بوون.
ژ.ت