لە چوار ناوەند داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا

بە هەزاران کەس لە سوید، ئیتاڵیا، ئەڤوتوریا و فەڕەنسا ڕژانە ناو شەقامەکان و هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی بیلینزۆنی سویسرا، تۆرینۆی ئیتاڵیا، ڤیەنای پایتەختی نەمسا، گرازی نەمسا و نانتیسی فەڕەنسا، دەستیان بە خۆپیشاندان و چالاکی کرد و داگیرکەریان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکاندا کە ژمارەیەک ڕێکخستنی ئەوروپیش پشتگیریان کرد و بەشدار بوون، ڕاگەیەندرا، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی هەموو گەلانە و لە دژی فاشیزمە، بۆیە ڕووبەڕووی هێرشی فاشیستی بووەتەوە.

هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا، بە زوترین کات هەوڵ بوو ڕاگرتنی شەڕ بدرێت و سنورێک بۆ ئەردۆغان  دابنرێت.

لە شاری نانتیسی فەڕەنسا خۆپیشانێک بەرامبەر کونسولخانەی تورکیا ڕێکخرا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.

ف.ق