شەڕڤانان کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهید بوون، لە شاری کئیەلی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.
لە یادکردنەوەکەدا نوێنەری ڕێکخستن و ناوەندەکان قسەیان کرد. لە لێدوانەکاندا ڕاگەیەنرا پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە خاوەنداری لە شەهیدان بکرێت.
لەسەر ناوی پارتی مارکسیست لێنینیست کۆمونیست (مەلەکەپە) ڕاگەیەنرا، شۆڕشی ڕۆژئاوا شەڕی هەموو گەلانە و باسی ئەوەشکرا، شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیست لە هەموو جێگەیەکی جیهان چوونە ڕۆژئاوا و شەڕیان کرد."
لە سەر ناوی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم) ئاماژە بەوەکرا، لە ئەوروپا پێویستە هەموو کەسێک ببێتە خاوەنی دەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا.
لە یادکردنەوەکەدا سینەڤزیۆنێک نمایش کرا.
ف.ق