لەسەر پردێکی ئەنقەرە پانکارتی 'دەوڵەت تورگورتی کوشت' هەڵواسرا

لەسەر پردی ٩٦ی ئەنقەرە پانکارتی 'دەوڵەت سەروەت تورگوتی لە هەلیکۆپتەر هەڵدایە خوارەوە و کوشتی' هەڵواسرا.

چالاکوانانی کارالای ئەنقەرە بۆ سەروەت تورگوت کە لەناوچەی شاخێی وان دەستگیرکرا و لە هەلیکۆپتەر هەڵدرایە خوارەوە، چالاکی پانکارتیان ئەنجامدا.

چالاکوانان لە ناوچەی چانکایا، لەسەر پردی ٩٦ی ئەنقەرە پانکارتێکیان بە دروشمی 'دەوڵەت سەروەت تورگوتی لە هەلیکۆپتەر هەڵدایە خوارەوە و کوشتی' هەڵواسی.

چالاکوانانی کارایلا لە تویتێکدا لەبارەی چالاکیەکەیان زانیاریان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە دەوڵەت سەروەت تورگوتی کوشتووە و لە کۆڵانەکانی ئەنقەرە باسی دەکەن.

ف.ق