ناڕەزایەتی پارێزەران لە بەرامبەر 'قەدەغەی چاوپێکەوتن لە ئیمرالی' رەتکرایەوە

ناڕەزایەتی لە بەرامبەر قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و سێ بەندکراوی تری سیاسی لە ئیمرالی کە بۆ ماوەی ٦ مانگ بڕیاری لەسەر دراوە، رەتکرایەوە.

دادگای جێبەجێکاری بورسا لە ٢٣ی ئەیلولدا بڕیاری قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەرانی دابوو لەگەڵ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەر یەک لە عومەر هایری کۆنار و ڤەیسی ئاکتاش و هامیلی یلدرم بۆ ماوەی ٦ مانگ.

بیانووی دەرکردنی ئەو بڕیارەش "نەخشەرێگای' ئۆجالانە کە پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کراوە.

پارێزەرانی ئۆجالان لە دژی ئەم بڕیارە، لە یەکەمین دادگای سزا قوڕسەکانی بورسا نارەزایەتیان دەربڕیبوو، بەڵام دادگا بە بیانووی ئەوەی 'بڕیاری قەدەغەکە لە دژی رێکار و یاساکان نیە' ناڕەزایەتی پارێزەرانی رەتکردەوە.

ز.ش