هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هانۆڤەر شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
دوای ئەوەی ئاشکرا بوو دەولەتی تورک لە سەرێکانی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورەی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان کۆبوونەوە و لەبارەی کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.
لە چالاکیەکەدا بە هەزاران کەس بەشداریان کرد و سەحەر نێرگز ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ڕۆناهی و لەتیف کاراکاش ئەندامی فەد-دەم قسەیان کرد.
دوای چالاکیەکان، خۆپیشاندەران ڕێپێوانێکیان ساز کرد و دروشمی بژی ڕۆژئاوا و هەموومان بەیەکەوە دژی فاشیزم تێبکۆشینیان وتەوە.
ف.ق