هەدەپە ترسی خستووەتە ناودڵی فاشیستەکان،هێرشی هەموو شوێنێک دەکەن

فاشیستەکان کە بێ سەروبەر وبە پێشەنگایەتی ئاکەپە ومەهەپە و پۆلیس دەستیان بە جمووجۆڵ کردووە، لە ژمارێکی زۆر لە شار وشارۆچکەدا هێرشیان کردووەتە سەر هەدەپە.

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە کە لەدژی دیکتاتۆری ئاکەپە ومەهەپە بووتە هیوا ولە هەڵبژاردن-ی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕدا ڕۆلێکی کاریگەری هەیە، دەکرێتە ئامانجی فاشیستەکان.چەندین شوێن لەم هەفتەیەدا کراوەتە ئامانج:

دیلۆک: گروپێک لە فاشیستەکان لە بەردەم بنکەی هەڵبژاردنی دیلۆک کۆبونەوە وبە ئالای تورکیا و دروشم هەوڵی ئاژاوەنانەوەیان دا، ئەو کردەوە فاشیستانە دوێن-ێ لە ناوچەی شەهید کەمال-ی دیلۆک ڕوویدا.

سەریکانی: لە ناوچەی سەریکانی رێحا، لەکاتێکدا کە هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەزای تەمەلی بەشداری میتینگ بوو، پۆلیس-ی تورکیا بە چەکی قوورس وئۆتۆمبێلی سەربازی ئاپۆڕای جەماوەری گەمارۆدا. دوای ئەوەی کە وتارەکەی تەمەلی کۆتایی پێهات، پۆلیس هێرشی کردە سەر گەڵ و ژماریکی زۆری دەستگیر کرد. پێشتریش پۆلیس هێرشی کردبووە سەر بنکەی هەڵبژاردنی وێرانشار. گەلیش بە وتنەوەی دروشم ناڕەزایی خۆیان نیشاندا.

ئیستانبول: لە ناوچەی چەکمەکۆ-ی ئیستانبول، ئۆتۆمبێلەکانی هەدەپە بەرەو گوندی حسێنلی. دەست وپێوەندەکانی حکومەت پێشیان لە ئۆتۆمبێلەکان گرت، دواتر ژمارێکی دیکە لە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەرجەماوەری هەدەپە.

بوورسا:لە ناوچەی کاراکابا-ی بوورسا گروپێک لە فاشیستەکان بە وتنەوەی دروشمی ڕەگەزپەرەستانە هێرشیان کردە سەر ئەندامانی هەدەپە .

پۆلیس لەدورەوە سەیری ڕووداوەکانی دەکرد و هیچ کاردانەوەێکی نەبوو.

بۆلوو: ڕێکخستنی هەدەپە-ی بۆلوو بەمەبەستی بانگەشەی هەلبژاردن بەنیاز بوو کە لەبەردەم بنکەی خۆیاندا ئاڵاکانی هەدەپە هەڵواسن، لە لایەن بەرپرسی لقی ئەمنی بۆلووئاستەنگییان بۆ دروستکرا و هەڕەشەیان لێکرا کە لە ئەگەری هەڵواسینی ئالاکان دەستگیر دەکرێن. و هەر شتێک ڕووبدات من بەرپرسیار نیم. دوای ئەو وتانەی پۆلیس، گروپێکی ١٠٠ کەسی لە فاشیستەکان دەستیان کرد بە سووتاندنی ئاڵاکانی هەدەپە.

ئانتالیا: لە هەرێمی کۆنیالت-ی ئانتالیا ، گروپێک لە فاشیستەکان بە دار وبەرد هێرشیان کردە سەر ئەندامانی هەدەپە کە ستاندی هەڵبژاردنیان دانابوو.دوای  وەڵام دانەوەی هەدەپەییەکان گروپەکە بلاوەیان کرد.

مانیسا: ڕێکخستنی هەدەپەی مانیسا بۆ ئەوەی کە پێشوازی لە پاڵێوراوی خۆی سیری ساکیک پێشوازی بکات، کاروانێکی ١٠٠٠ ئۆتۆمبێلی لە دەسپێکی شاردا ئامادە کردبوو. کاروانی ئۆتۆمبێلەکان دوای گەڕان لەناو شاردا ویستیان لە مەیدانی ماننۆل-ی مانیسا کۆببنەوە  کە لەلایەن گروپیک لە فاشیستەکان پێشیان لێگیرا، لەو ئاڵۆزییانەدا ٢ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

ئەنکارا: بەرێوەبەر و ئەندامانی هەدەپە-ی ناوچەی کەچێورەن-ی ئەنکارا، لەکاتێکدا لە گەڕەکی ئیسەرتەپە خەریکی چالاکی بانگەشە بوون، لەلایەن گروپێک فاشیستەوە کرانە ئامانج. سەرەڕای ئەو هێرشانە ئەندامانی هەدەە بەردەوام بوون لە کارەکانیان.

هاتای: لە ناوچەی ئانتاکیا-ی هاتای، پاڵێوراوانی هەدەپە هۆلیا کاڤووک و حەیات پێر سەردانی گوندەکانی دوغان و کیسەجیک-یان کرد، لە گوندی کیسە جیک گروپێک لە فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر ئەندامانی هەدەپە. بەناچاری ئەندامانی هەدەپە ئەو شوێنەیان بەجێهێشت.

ک-ش