هەموو جۆرە پەیوەندییەکى تەلەفونی بۆ ٦ مانگ لە ئۆجالان قەدەغە کرا
دوای ئەوەى چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ماوەى ٦ مانگ قەدەغە کرا، ئەمجارە بۆ ماوەى ٦ مانگ هەموو جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە ئۆجالان قەدەغە کرا.
دوای ئەوەى چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ماوەى ٦ مانگ قەدەغە کرا، ئەمجارە بۆ ماوەى ٦ مانگ هەموو جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە ئۆجالان قەدەغە کرا.
عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٢١ ساڵە لە زیندانی جۆری ئێفی ئاست بەرزی ئەمنی لە دوورگەی ئیمراڵیدا راگیراوە. زیندانیان عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش-یش لە هەمان زینداندا لەگەڵ ئۆجالان رادەگیرێن. ئەوەش روون بوویەوە، کە هەموو جۆرە پەیوەندییەکى تەلەفونی لەوانیش قەدەغە کراوە.
بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندیی تەلەفونی لەلایەن سەرۆکایەتیی دەستەى چاودێریی و ئیداریی بەرێوەبەرایەیتی دەزگای سزای زیندانی ئیمراڵییەوە دەرکراوە و بڕیارەکەش لە ٧ی ئەم مانگەوە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.
ئۆجالان دوای ئەوەى ١٥ شوباتی ١٩٩٩ رەوانەى ئیمراڵی کرا، بۆ یەکەمجار و لە دوای ٢١ ساڵ لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا رێگای پێدرا لە رێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پەیوەندی ئەنجام بدات. هەر ٣ زیندانییەکەى تریش، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە براون بۆ ئیمراڵی، لە کاتەوە بۆ یەکەمجار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا رێگا بەوانیش درا، کە پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بەکار بهێنن.
دادگای سزای بورسا بە پاساوی ئەوەى ئۆجالان "نەخشەڕێی" رادەستی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە بۆ ماوەى ٦ مانگ سەردانی پارێزەران و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ قەدەغە کردبوو.
ژ.ت