پارێزەران بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا جارێکیتر سەردانی بەرپرسانیان کرد.

رازییە تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ لە رێگریکردنیان بۆ بینی ئۆجالان، بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٨دا توانییان بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت. دوای ئەوەش هەر لە ساڵی ٢٠١٨دا لە رۆژانی ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزەیران و هەروەها دواینجاریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان چاویان بە ئۆجالان بکەوێت. پارێزەران لەو دوای دوایین دیدارەوە تاوەکو ئێستا ١٠٨ جار داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان کردووە، بەڵا تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامی ١٠٧ دوایان چ بە ئەرێنی و چ بە نەرێنی بە پارێزەرەکان نەدراونەتەوە.

ژ.ت