پاکتاوی سیاسی؛ ٩ کەس دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا لە ئامەد، رحا و شرنەخ و ئەناتیالیا ٩ کەسی تریان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا لە ئامەد، رحا و شرنەخ و ئەناتیالیا ٩ کەسی تریان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد، رحا، شرنەخ و ئەنتالیا هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەکی زۆر ماڵی ئەندامانی هەدەپە و هاووڵاتییانی کورد.
لە ناوچەى ئەرغەنیی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەو ناوچەیە زولکوف بیرگول. لە کاتی هەڵکوتانەسەر ماڵەکەیاندا زولکوف بیرگول لە ماڵ نەبوو. هەروەها پۆلیسی تورک بارەگای هەدەپەى لەو ناوچەیە گەمارۆداوە.
لە رحاش هەڵیانکویایە سەر چەندین ماڵ. لەو هەڵکوتانەدا دایکی ئاشتی هادلی ئۆغرو و هاوسەرەکەی جبرەیل ئۆغور، دایکی ئاشتی مەیاسەر کۆرکماز و عومەر بۆزداڵ دەستگیرکران. ئەو ٤ کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بران بۆ ئاسایشی شارەکە.
لە ناوچەى جزیری شرنەخیش لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دا عارف گەرەن، جەمال گەرەن، ئیدریس کایا ئاڵپ و زندان مۆلۆ دەستگیرکران.
لە ئەنتالیاش خەلیل کلجی دەستگیرکرا.
ژ.ت