پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە گەرمەنجیک
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی گەرمەنجیکی ئایدن و تەکین ئەریکلی هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە و عەلی شیمشەکەر یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هەدەپەی دەستگیر کرد.
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی گەرمەنجیکی ئایدن و تەکین ئەریکلی هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە و عەلی شیمشەکەر یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هەدەپەی دەستگیر کرد.
لە ناوچەی گەرمەندیکی پارێزگای ئایدن، پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی هەدەپە. لە ئەنجامدا دەست بەسەر ژمارەیەک جیهازی باڵەخانەکە و کەلوپەلدا گیرا. هەروەها تەکین ئەریکلی هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە و عەلی شیمشەکەر یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیر کران.
دوای وەرگرتنی وتەیان شیمشەکەر ئازاد کرا و ئەریکلی ڕەوانەی زیندان کرا.
ف.ق