پیلانگێڕی لە لۆریەنت شەرمەزار کرا
ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە لۆریەنت شەرمەزار کرا
ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە لۆریەنت شەرمەزار کرا
لەسەر بانگەوازی جەدەکە – فە و تەژەکە – فە ، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە پلاس ئاریستەید – برانتی شاری لۆریەنتی فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا پشتگیری بۆ هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە'ی کەجەکە پیشاندرا. لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی فەڕەنسی بڵاوکرانەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی بە بەرخۆدان و هەڵویستی ڕێبەری گەلی کورد و خاوەنداری گەلی کورد پووچەڵکراوەتەوە.
چالاکی بە بانگەوازی بۆ بەشداریکردنی چالاکی ناوەندی کە سبەینێ لە شاری ڕەناس ئەنجامدەدرێت و بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ف.ق