چالاکیەکەی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا کۆتایی پێهات
پەرلەمانتارانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەپە کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی ئۆپڕاسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی لە بەردەم پەرلەمانی تورکیا دەستیان بە چالاکی دانیشتن کردبوو، کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.
پەرلەمانتارانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەپە کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی ئۆپڕاسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی لە بەردەم پەرلەمانی تورکیا دەستیان بە چالاکی دانیشتن کردبوو، کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.
پارتی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەپە لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی کە لە ژێر ناوی "لێپرسینەوەی کۆبانێ"دا بەڕێوە دەچن، لە بەردەم پەرلمانی تورکیا چالاکیی دانیشتنیان ئەنجامدابوو.
فراکسیۆنی هەدەپە بەشداری لە ٢٧هەمین دانیشتنی دەستەی گشتی لە یاسای ٤ی ئەمساڵدا نەکرد و دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد. تا کۆتاییهاتنی دانیشتنەکە چالاکیەکە بەردەوام بوون، دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی دەستەی گشتی، فراکسیۆنی هەدەپە کۆتایی بە چالاکیەکە هینا.
ز.ش