چەندین ئەندامی ESP   وSGDF دەستگیر کران

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی قڕکردنی سیاسیدا کە لە دژی ESP  و SGDF لە ئەستەنبول بەڕێوەچوو، هەر یەک لە شاهین توموکلو هاوسەرۆکی ESP  و ئالەڤ ئۆزکیراز هاوسەرۆکی SGDFو چەندین کەسی تر دەستگیر کران.

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە داواکاری گشتی کۆمار لە ئەستەنبول لە دژی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستان- ESP و فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست- SGDF بڕیاری لەسەر داوە، هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ.

لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا، شاهین توموکلو هاوسەرۆکی ESP، هەر یەک لە حوسێن ئیلدان، چنار ئالتان، عومەر سینان، خدر یلماز، ئەمرا تۆپالئۆغلو، زەینەب گەرچەک، ئیبراهیم گەرچەک ئەندامانی ESP و ئالەڤ ئۆزکیراز هاوسەرۆکی SGDF و هەر یەک لە ئەلا دەنیز ئالبایراک، ئۆزگە دۆغان، نازلی یویلەر و ئارەن تونجەر ئەندامانی SGDF و رۆژنامەنووسێک بە ناوی پنار گایپ و هێلین یلماز ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی هەدەپە دەستگیر گران.

دەستگیرکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەستەنبول کران.

ز.ش