ڕۆڵەکانی ئاگر لە کوتاهیا چالاکیان ئەنجامدا

ڕۆڵەکانی ئاگر لە کوتاهیا باڵەخانەیەکی خوێندکارانیان سووتاند کە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن.

ئینسیاتیفی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، ئەندامانیان لە کوتاهیا چالاکیان ئەنجامداوە.

ئینسیاتیفەکە باسی ئەوەی کرد، ٧ی ئایار لە گوندی گومەلەی ناوچەی گەدیزە باڵەخانەیەکی تایبەتی خوێندکارانی سووتێنرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کۆگایەک و هەموو شتەکانی ناوی بە تەواوی سووتاند، زیانێککی گەورەی مادی بەر باڵەخانەکە کەوت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت،"هەر جێگایەکی خوێندکاران کە دەبێتە هێلانەی دوژمنی کورد و دەبێتە شوێنێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و گەنجان و خزمەت بە تواندنەوە و قڕکردن بکات و ئەندامەکانیان بۆ دەوڵەتی تورکی فاشیستی و دڕندە کار بکەن، دەبنە ئامانجی ئێمە. ئەم چالاکیەی ئێمە نە چالای دەستپێک و نە جالاکی کۆتایی دەبێت."

ف.ق