ڕێپێوان لەدژی گۆشەگیری لە بەرلین کۆتایی پێهات
کوردستانیان لەڕۆژی هەینییەوە بەئامانجی تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدولائۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ڕێپێوانێکی درێژمەودایان لە شاری دەلمونخوس دەست پێکرد و ئەمرۆ لەبەرلین کۆتایی پێهات.
کوردستانیان لەڕۆژی هەینییەوە بەئامانجی تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدولائۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ڕێپێوانێکی درێژمەودایان لە شاری دەلمونخوس دەست پێکرد و ئەمرۆ لەبەرلین کۆتایی پێهات.
ڕێپێوانی درێژمەودای کوردستانیان کە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و پشتیوانی لە مانگرتووان لەخواردن، ڕۆژی ٨ی شوبات لە شاری هودێ دەستیپێکرد و دوێنێ لەشاری دەلمونخورسی بەردەوام بوو، ئەمڕۆ لەشاری بەریلین کۆتایی پێهات.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک چالاکوانان لەشاری دەلمونخورس-ێ بەرەوشاری بەرلین ڕێپێوانیان کرد. لە رێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' و ' ئاشتی بۆکوردستان' دەوترایەوە. لە رێپێوانەکەدا هەلوێستی دەوڵەتی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەورووپایی ئیدانەکرا.
ڕێپێوانی کوردستانیان لەبەردەم پارلمانی شاری بەرلیندا بە خویندنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.
ک-ش