ڕێپێوانی گەنجان لە ئەسینا لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی کورد لەدژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە شاری لاڤریۆی یونان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی کورد لەدژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە شاری لاڤریۆی یونان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی کورد بە پێشەنگایەتی گەنجانی شۆڕشگێر و ناوەندی کەلتوری کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و پشتگیریکردن لە هەنگاوەکەی کەجەکە لە شاری لاڤریۆ بەردەوامە.
ڕێپێوانەکە بە ئاڕاستەی ئەسینای پایتەخت لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە. گەنجان دوێنێ دوای ئەوەی کە ٢٠ کیلۆمەتریان بڕی گەیشتنە شاروچکەی مارکۆ پۆلۆ و سەرلەبەیانی دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە بەرزکرانەوە. هەروەها دروشمیان لەدژی پیکانگێڕێ و گۆشگیری وتەوە.
چاوەڕێ دەکرێت سبەینێ چالاکوانان بگەنە ئەسینا. لە ئەسینا گەنجان بەبۆنەی '١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالان' میتینگێکی فراوان ئەنجام دەدەن.
ف.ق