ژنانی کورد لە ستاڤراپۆل وتیان 'کات کاتی ئازادیە'
ژنانی کورد لە ڕووسیا ڕایانگەیاند، تا عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.
ژنانی کورد لە ڕووسیا ڕایانگەیاند، تا عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.
ژنانی کورد لە هەرێمی ستاڤراپۆلی ڕووسیا، بە بۆنەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
لەسەر ناوی تەژەکەنە مالۆیەڤا زوەدا و بۆزویەڤا هاسرەت قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، هیچ زەمینەیەکی یاسایی گۆشەگیری نییە و قبوڵ ناکرێت.
لە قسەکانیاندا باسی ئەوەیان کرد ژنانی کورد لە سەرەتای تێکۆشانی ئازادیدا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن و بێوەستان بەردەوامی بە تێکۆشانیان دەدەن.
هەروەها باسی ئەوە کراوە کە هێرشی دڕندانە دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد بەردەوامە و گەلی کورد بە تەنها بە هێزی خۆی دەتوانێت لەدژی هێرشەکان بووەستێتەوە و سەربکەوێت.
بەناوی ژنانی کوردی ڕووسیا ئاماژە بەوەشکرا کە پشتگیری لە هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە'ی کەجەکە دەکەن و چالاکیەکانیان تا ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامی پێدەدەن.
ف.ق