کەجەدەکەى ئەوروپا: بەشێوەیەکى جەماوەری و بەهێز بەشداریى بەخاکسپاردنی ئومێد ئاجار دەکەین

کەجەدەکەى ئەوروپا داوایکرد، بەشێوەیەکى جەماوەری و بەهێز بەشداری لە مەراسیمى بەخاکسپاردن و پرسەى ئومێد ئاجاردا بکرێت، کە بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر ئۆجالان و سەردانى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا ئاگری لە جەستەى خۆى بەردابوو.

ئومێد ئاجار بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ شەرمەزارکردنى سەردانى ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەڵمانیا ئاگری لە جەستەى خۆى بەردابوو و بەو هۆیەوە شەهید بوو بوو.

تەرمی ئومێد ئاجار ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ بەشێوەیەکى جەماوەری رەوانەى کوردستان دەکرێتەوە. هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان ل ئەوروپا (کەجەدەکەی ئەوروپا) داوایکرد بەشێوەی جەماوەری بەشداری لە مەراسیمى بەخاکسپاردن و پرسەى ئومێد ئاجاردا بکرێت.

لە راگەیاندراوەکەى کەجەدەکەی ئەوروپادا هاتووە "بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ، ماوەی ٢٠ ساڵە گەلی کورد لە ئەوروپا لە چالاکییەدایە. ئەو چالاکییەى ئومێد ئاجار چالاکییەک نییە کە مرۆڤ پەناى بۆ ببات، بەڵام چالاکییەکە راپەڕینە لە دژی  بێدەنگى بەرامبەر بە گۆشەگیری.

مەراسیمى رێزگرتن لە ئومێد ئاجار کاتژمێر ١٣:٠٠ بەڕێوەدەچێت

کاتژمێر ١٣:٠٠ لە نورنبێرگ (portgaststätte TSV Altenfurt Apostolose Lukas, Wohlauer strasße 16, 90475 Nurnberg) مەراسیمى رێزگرتن لە تەرمەکەى ئومێد ئاجار بەڕێوەدەچێت و بەشێوەى جەماوەری رەوانەى کوردستان دەکرێتەوە تاوەکو بەخاک بسپێردێت. ئێمە داوا لە وڵاتپارێزان و دۆستەکانمان دەکەین بەشێوەیەکى جەماوەری و بەهێز بەشداریى مەراسیمى بەخاکسپاردن و پرسەى ئومێد ئاجاردا بکەن".

ر.م