گەلی ئەرمەن لە فەرەنسا رێپێوانیان ئەنجامدا

ئەرمەنیانی فەرەنسا بەرێکخستنی رێپێوانێک رایانگەیاند، رێگا بە ئەنجامدانەوەی کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەیان نادەن.

گەلی ئەرمەن لە شاری تۆلۆس لە باشووری فەرەنسا رێپێوانێکیان رێکخست. رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی کاپیتۆڵ دەستیپێکرد و تاوەکو فرانچایس ڤێردیری بەردەوام بوو.

ستیفان کۆجایان سەرۆکی کۆمەڵەى ئەرمەنیان لە تۆلۆس رایگەیاند، رێگا نادەن جارێکیتر گەلی ئەرمەن کۆمەڵکوژ بکرێتەوە.

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە تۆلۆسی فەرەنسا ئ. چاکر رایگەیاند، رای گشتیی نێونەتەوەیی پێش ئێستا بەرامبەر بە گرێ سپی، عەفرین و سەرێکانی بێدەنگبوون و دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا.

چاکر راشیگەیاند، "دەبێت رای گشتیی نێونەتەوەیی فاشیزمی دەوڵەتی تورک راوەستێنن".

ژ.ت