گەنجان لە ئەوروپا زنجیرە چالاکییان بۆ هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" ئەنجامدا

چالاکوانانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ئەوروپا بە دروشمی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" چالاکییان ئەنجامدا.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تکۆشەر لە ئەوروپا لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان.

مارسیلیا

ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ناوەندی شاری مارسیلیا چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا پۆستەری گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرابوونەوە.

چالاکییەکە بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراو کۆتایی پێهات.

بۆردو

گەنجان لە شاری بۆردوی فەرەنسا بە دروشمی دروشمی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" لە شەقامی سانت ژیانی بۆردو چالاکییەکیان ئەنجامدا. چالاکییەکە بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراو بەسەر چالاکوانان و هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا کۆتایی پێھات.

بێنسهایم

گەنجان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "پێکەوە راپەڕین" لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا و لە وێستگەى ترێنی بێنسهایم چالاکییان ئەنجامدا.

ژ.ت