گەنجان لە ئەڵمانیا ڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالانیان پیرۆز کرد

تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان کۆبوونەوە. گەنجان لە پارکی سچونفیڵد کۆبوونەوە و پۆستەری ئۆجالانیان هەڵواسی و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆیان وتەوە. ئێوارەش لەسەر پردی نیکۆڵند پانکارتی وێنەی ئۆجالانیان هەڵواسی.

مونچنگلیدباچ

گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست ٧١مین ساڵیادی لەدایبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد. پانکارتێکی گەورەیان بە ناونیشانی (فری ئۆجالان) بە باڵەخانەیەکەوە هەڵواسرا. گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر ئۆجالاندا.

شتوتگارت

لە شتوتگارت لەبەردەم کونسولخانەی تورک بە ئاگر (ئاپۆ) نووسرا. گەنجان فیشەکی ئاگرینیان تەقاند. گەنجانی هەروەها پانکارتی (بژی سەرۆک ئاپۆ) یان لەسەر ڕێگای ئۆتۆ هەڵواسی.

گەنجان ڕەنگی سەوز و سوور و زەردیان لەسەر باڵەخانەی پارتی دیموکراتی خریستیان هەڵواسی و سیاسەتی ئەو پارتەیان لەدژی گەلی کورد شەرمەزار کرد. گەنجان لە ناو شارەکە لە زۆر شوێن دروشمیان نووسی.

ئۆڵدنبورگ

گەنجانی ئینتەرناسیۆلانیست لە پارکێک ڕۆژی لەدایکبوونی ڕیبەر ئاپۆیان پیرۆز کرد و لە ناوەڕاستی پارکەکە بە ئاگر ئەستێرەیەک و وێنەی ئۆجالانیان دروست کرد و لە ناوەڕاستیدا (بژی) یان نووسی.

گەنجان ئاڵای کەجەکە، وێنەی ئۆجالان، وێنەی سێ ژنی شۆڕشگێر کە لە فەڕەنسا شەهیدکران بەرزکردەوە و پەیامی پشتگیری بۆ کوردیان بڵاوکردەوە.

ف.ق