گەنجان لە ڤییەنا گۆشەگیرییان ئیدانە کرد

گەنجانی بزووتنەوەى شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر (TEKO-JIN) و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە دروشمی "بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ پێکەوە راپەڕین" رژانە سەر شەقامەکان.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا ستاندێکی ئاگادارکردنەوەیان لە چوارچێوەی "پێکەوە راپەڕین" دانا و کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ستیفان پلاتز کۆبوونەوە و پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرز کردبووە.

لە چالاکییەکەدا کتێبی ئۆجالان خوێندرایەوە.

وتەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی ژنان و راستییەوە بە ستانەدەکەدا هەڵواسرابوون. چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێھات.

ژ.ت