گەنجانی کورد لە ڕووسیا پشتگیریان لە هەنگاوەکەی کەجەکە کرد
گەنجانی کورد لە ڕووسیا پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی و گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد.
گەنجانی کورد لە ڕووسیا پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی و گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان خاوەنداری لە هەنگاوی 'بەسە بۆ گەشگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەکەن.
کوردانی ساراتۆڤای ڕووسیا خاوەنداریان لە هەنگاوەکە کرد. ئەندامانی کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی کوردی ناوچەی یەرشۆڤ لە گوندی یوژنیە کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، ئەوان خاوەنداری لە هەنگاوەکە دەکەن و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار دەکەن.
لەسەر ناوی گەنجان زامان یوسوپۆڤ و کەوێ عوسمانۆڤا ڕایانگەیاند، سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوەی دەوڵەتی فاشیستی تورک هیچ کاتێک سەرناکەوێت. گەنجان رایانگەیاند، ئەوان لەبەرانبەر پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و بەردەوام گۆشەگیری بێدەنگ نابن و داوایان لە هەموو کەسێک کرد کە لەدژی فاشیزم دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە.
ف.ق