یەپەسە/یەپەسە-ژن: کاتی ئازادیی رێبەرایەتی و گەلەکەمانە

کۆردیناسیۆنی یەپەسە و یەپەسە-ژن لە دژی پلانگێریی نێودەوڵەتیی ٩ی تشرینی یەکەم، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردەوە، 'کاتی ئازادی رێبەرەکەمان، گەلەکەمان، شاخ و شارەکانمانە'.

کۆردیناسیۆنی یەپەسە/یەپەسە-ژن لە راگەیێنراوێکی هاوبەشدا، ٢٢هەمین ساڵیادی پلانگێریە نێودەوڵەتیە نەگریسەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ی رسوا و شەرمەزار کرد و راشیگەیاند، تێکۆشانیان لە دژی پلانگێریەکە بەهێزتر و بەرفراوانتر دەکەن.

لە راگەیێنراوەکەدا جەخت کرایەوە کە پلانگێریەکە لە دژی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تێکۆشانی خۆڕاگری و ئازادیی گەلی کورد بەڕێوە چوو و تا ئێستاش ئەو پلانگێڕیە نەگریسە بەردەوامە.

لە بەشێکی تری راگەیێنراوەکەدا باس لەوە کرا:"ئەم قۆناغە لە لایەن ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست-قڕکەرەوە تا ئێستاش بە توندی بەردەوامە. لە دژی کردەوە و سیاسەتی نکۆڵیکردن و قڕکردن کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و گشت جیهان لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەچێت، بەفراوانکردنی خۆڕاگری و تێکۆشانی ئازادی راستی و پێویستیەکە. تا ئەو کاتەی رێبەرەکەمان لە زینداندا بێت و تا ئەو کاتەی سیاسەتەکانی قڕکردن لە دژی گەلەکەمان بەڕێوە ببرێت، یەپەسە/یەپەسە-ژن لە تێکۆشاندا دەبن و لە دژی هەموو شێوازەکانی فشار و هەوڵی بە کۆیلەکردن و قڕکردن لە تێکۆشاندا دەبن."

کۆردیناسیۆنەکە راشیگەیاند، تێکۆشانیان لە دژی پلانگێڕی و خۆڕاگریی گەل، لەگەڵ هەموو سەختیەکان بە بێ وەستان بەردەوام دەبێت و وتی:"خۆڕاگریە مێژوویەکە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ، هەروەها بە هەوڵ و تێکۆشانمان هێشتان بەردەوامە. ئێمە وەکو یەپەسە/یەپەسە-ژن کە پێشەنی ئەم خۆڕاگریەین، بە بنەماگرتنی ماف و راستیی تێکۆشانمان، رێگە بە سیاسەتە قێزەوەنەکانی دەوڵەتە چەتەگەراییەکەی ئاکەپە/مەهەپە نادەین و ناهێڵین بگەن بە ئامانج. ئێمە هیچ کات واز لە پاراستنی گەلەکەمان ناهێنین و جەنگی گەلی شۆڕشگێریش لە هەموو روویەکەوە بەرفراوانتر و بەهێزتر دەکەین."

لە بەردەوامی راگەیێنراوەکەدا هاتووە:"ئەو ئاگرەی لە زیندانەکان و شاخەکان گەش بووەوە، لە شار و لە کۆڵانەکان بەرز دەکەینەوە و بەو ئاگرە لە دژی فاشیزم تێدەکۆشین. بە قڕکردنی کورد هەوڵ دەدرێت بەردەوامی بە پلانگێڕیەکە بدەن، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانرێت کە ئەم پلانە قڕکەرانە هیچ کات سەرکەتوو نابن. پاراستنی ناسنامە و گەل و بوون و تێکۆشانی ئازادی، ئەرکی سەرەکیمانە. ئەوە باش دەزانین کە تا ئەو کاتەی سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی کۆتایی پێنەیەت و رێبەرایەتی ئازاد نەبێت، هەناسەدان بۆ ئێمە هیچ واتایەکی نابێت. بۆیە دەبێت هەموو پلانگێڕەکان، فاشیست و نۆکەرانیان لێمان بترسن. ئەوانەی سیاسەتی قڕکردنی لە سەر کورد بە ڕەوا دەبینن، ئەوانەی ئەم سیاسەتانە بەڕێوە دەبەن، دەبێت ئەوە باش بزانن کە نە لە ماڵەکانیان، نە لە کۆڵانەکانیان و نە لە شارەکانییان هیچ کات ناتوانن ئارام بژین."

لە راگەیێنراوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەش کە لە دژی پلانگێڕی، فاشیزم، خیانەت، نۆکەری، لەناوبردن و کۆیلایەتی، هەمیشە لە خۆڕاگریدا دەبن و بە بنەماگرتنی هەنگاوی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە'، بە بەرپرسیارانەوە پێشەنگایەتی دەکەن.
لە کۆتاییشدا هاتووە:"کاتی ئەوەیە کە بە بێوەستان تێبکۆشین و لە خۆڕاگریدا بین. کاتی ئەوەیە کە لە هەموو شوێنێک رووبەڕووی فاشیزم ببینەوە. کاتی ئەوەیە کە رێبەرەکەمان، گەلەکەمان شاخ و شارەکانمان ئازاد بکەین. بۆیە دەبێت ٩ی تشرینی یەکەم ژیان لە فاشیزم و نۆکەران تاریک بکەین.

لەم چوارچێوەیەدا بە ناوی یەپەسە و یەپەسە-ژن رایدەگەیێنین تا ئازادی رێبەرەکەمان و گەلەکەمان و شاخ و شارەکانمان بە دی نەیەت، تێکۆشانمان گەورەتر دەکەین و دەبین بە شایەنی رێبەرەکەمان."

ز.ش