یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئەدەنە و مێرسین چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئەسمەر کینار بە بۆنەی یادکردنەوەی دوو گەریلای TKP/ML TIKKOکە لە دەرسیم شەهید ببوون، لە ئەدەنە و مێرسین چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئەسمەر کینار بە بۆنەی یادکردنەوەی دوو گەریلای TKP/ML TIKKOکە لە دەرسیم شەهید ببوون، لە ئەدەنە و مێرسین چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئەسمەر کینار رایانگەیاند، لە بەرواری ٧ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی مەنەکشەی شاری ئەدەنە ئۆتۆمبیلێکی هاوکارە فاشیستەکانی دەوڵەتیان سووتاندووە و ئاماژەشیان بەوە کرد کە، جگە لە سووتاندنی ئۆتۆمبیلەکە زیانێکی زۆری ماددیشیان پێگەیاندووە.
لە راگەیێنراوەکەدا باس لەوەش کرا کە لە بەرواری ٥ی تشرینی یەکەمیشدا لە ناوچەی تارسوسی مێردین یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە چالاکیان ئەنجامداوە و کارگەیەکی قوماش-ی هاوکارانی مەهەپەیان سووتاندووە و زیانێکی زۆری مادییان بە فاشیستان گەیاندووە.
یەکینەکانی راشیانگەیاند، ئەو چالاکیانە بە بۆنەی یادکردنەوەی دوو گەریلای TKP/ML TIKKO بووە کە لە دەرسیم شەهید ببوون.
ز.ش