٤ی نیسان لە ئەرمەنێستان پیرۆز کرا

لە ناوەندی کۆمەڵگەی یەریڤانی ئەرمەنێستان یەکێتیی ژنانی ئازاد یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان پیرۆز کرد.

٤ی نیسان- ئەرمەنێستان

پیرۆزباییەکە بە قسەکردن لەسەر مانا و گرنگی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد. سەیران جەلات، ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد لە وتارەکەیدا وتی: "ئەمڕۆ تەنها ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان نییە، بەڵکوو ڕۆژی لەدایکبوونی گەلی کورد و کوردستانە. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی نوێیە بۆ ئێمە. بەتایبەت بۆ ژنان. لە سایەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ناسیەوە وەک ژن. هەر بۆیە ئێمە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆژی لەدایکبوونی خۆمان دەزانین. لەم ڕۆژە پڕ مانادار و گرنگەدا پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو گەلی کورد و هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ، بەرخۆدێر و تێکۆشەرمان دەکەین، کە لە زیندانەکاندا درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

پەرلەمانتارکنیاس حەسەنۆڤ، لە ئاهەنگەکەدا و ڕایگەیاند "دڵخۆشین بە هەبوونی سەرۆکێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەری گەلی کوردە. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێبازی بەرخۆدان و سەرهەڵدانە بۆ گەلی کورد. هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین چانسە بۆ گەلی کورد. هەر بۆیە دەڵێین بژی ڕێبەری نەتەوەییمان ڕێبەر ئاپۆ."

دوای وتارەکان، گۆرانیبێژ زاگرۆس ڕۆژهەڵات بەرهەمەکانی پێشکەش کرد و جەماوەر سامایان گێڕا. هەروەها منداڵان بۆ یادی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ شیعریان خوێندەوە.

لە میانی پیرۆزباییەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن  ژیان ئازادی" و "بەبێ سەرۆک ژیان نابێ" دەوترانەوە.