بۆ رۆژی دووەم ھێرش و ئۆپڕاسێۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین بەردەوامە

بۆ رۆژی دووەم ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جنین لە فەڵەستین بەردەوامە، ژمارەی کوژراوەکانیش بەرزبوونەتەوە.

مانگی سوری فەڵەستینی لە بڵاوکردنەوەیەکیدا ڕایگەیاندووە، ژمارەی قوربانیان بۆ ١١٠کەس بەرزبۆتەوە، ھاوکات وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، کوژرانی ١٠ کەسی پشتڕاستکردەوە و راشیگەیاندووە کە ١٠٠ کەس بەھۆی گرژییەکانەوە برینداربوون، کە برینی ٢٠ کەسیان سەختە.

جێگای باسە سوپای ئیسرائیل بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە لە ھەڵمەتەکانی لە کەمپی جنین و ھێزی سەربازی زیاتری رەوانەی ئەو کەمپە کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەڵمەتەکانیان لە کەمپی جنین بەردەوام دەبن، تاکو ئەو ئامانجەی ھەیانە بەدەستی دەھێنن.

هەروەها سوپای ئیسرائیل دەشڵێت: "لە کەمپی جنین پێنج تاقیگە و ناوەندی دروستکردنی بۆمبی چێندراویان ئاشکراکردووە، ئێستاش بۆ ٣٥٠ چەکداری فەڵەستینی دەگەڕێن، کە ١٦٠ کەسیان لەناو کەمپی جنیندان.