بەپی ڕاپرسییەک ٦٤%ـی عێراقییەکان بەشداری لە ھەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن

بەپی نوێترین ڕاپرسی کە لە تەواوی پارێزگاکانی عێڕاق جگە لە هەرێم ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ٦٤% خەڵکی بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا دەکەن.

 بەپی ڕاپڕسییەکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، کە سەنتەرەکەیاندا دوو ھەزارو ٥٠٠ کەس لە ١٥ پارێزگای عێراق بەشدارییان تێداکردووە، ٦٤%ی بەشداربووان خواستی هەبووە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

 ڕاپرسییەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەکە لە یاسای ھەڵبژاردن ناڕازین و پشتیوانی لە سیستمی فرەبازنەیی دەکەن، چونکە ئەوکات راستەوخۆ دەتوانن نوێنەری ناوچەی خۆیان بۆ ئەنجومەنەکان دیاری بکەن.

 جێگای باسە، سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، تائێستا ٩٧%ی دەنگدەران کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە ئەوەش بە ھەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان.

ژ.ن