بەشار ئەسەد داوای دیاریکردنی وادەیەک دەکات بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا

بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا داوای دیاریکردنی وادەیەک دەکات بۆ کشانەوەی ھێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەناو خاکی سوریا.

 بەپێی ھەواڵی ئاژانسی سانا کە ئاژانسی فەرمی رژێمی سوریایە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەگەڵ ئەسغەر خاجی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەت کۆبووەتەوە و لەبارەی ھەماھەنگی نێوانیان لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان(ڕوسیا، سوریا، ئێران و تورکیا) لەئەستانە و وتووێژی داھاتوویان لەبارەی پاشەکشێی سوپای تورکیا لە خاکی سوریا و رووبەڕووبوونەوی تیرۆر و چەند دۆسیەیەکی تر گفتوگۆیان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشار ئەسەد دانانی ستراتیژیەتێکی ھاوبەشی بە پێویست زانیوە سەبارەت بە گفتوگۆ و دانوستانەکانی داھاتوو لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی سوریا.

هـ . ب