ڕژێمی داگیرکەری ئێران، بەهۆی پاڵپشتی کردن لە شۆرشی 'ژن، ژیان، ئازادی' چوار مامۆستای ئایینی سزادا

بەهۆی پاڵپشتی کردن لە شۆرشی ''ژن، ژیان، ئازادی'' ڕژێمی کۆنەپەرستی ئێران سزای ١١ساڵ زیندانی بەسەر چوار مامۆستای ئاینییدا سەپاند.

چوار مامۆستای ئایینی کە خەڵکی شاری پیرانشارن، بە ناوەکانی شەریف مەحموود پوور، سەید سولەیمان ئەحمەدی، سەید جەمال واژی و یوونس نەوخا بەهۆی پشتگیری کردن لە شۆرشی ''ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی ڕژێمی سێدارەی ئێرانەوە سزای ١١ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەو مامۆستا ئایینییانە بە هۆی پشگیری کردن لە بەیاننامەی مامۆستایانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە شۆرشی "ژن، ژیان، ئازادی" و بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و هەوڵی بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگا لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ورمێ، سزای زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێنراوە.