دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران: "بەردەوامین لە پیتاندنی یۆرانیۆم"

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەینێت، ووڵاتەکەیان بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم.

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند:" پیتاندنی یۆرانیۆم بەپێی چوارچێوەکانی کار کە لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەمانەوە دیاریکراوە، بەردەوامە".

ئەمە قسەیەی سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران لەکاتێکدا کە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژورناڵی ئەمریکی بڵاویکردبووەوە، ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو خێرایی پیتاندنی یۆرانیۆمی خاو کردووەتەوە کە پێشتر دەگەیشتە نزیک ئاستی پلەی دروستکردنی چەکی ئەتۆم.

رۆژنامە ئەمریکییەکە باسی لەوەش کردووە، ئەو هەنگاوەی ئێران دەکرێت هاوکاربێت لەکەمکردنەوەی گرژییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و دووبارە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی تایبەت بە بەگەڕخستنەوە و زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥.

ژ.ن