لە ماوەی سێ هەفتەدا لە ئیسرائیل و فەلەستین لانیکەم ٣ هەزار و ٢٥٧ منداڵ کوژراون

وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە ٨ هەزار کەس کوژراون. رێکخراوی جیهانی مافەکانی منداڵانیش ئاماژەی بەوەکردووە کە لە فەلەستین و ئیسرائیل ٣ هەزار و ٢٥٧ منداڵ کوژراون.

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ژمارەی کوژراوەکان هەشت هەزار و ٣٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

لەلایەکی دیکەوەوە بە پێی وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی لە ٧ی تشرینی یەمەکەوە هەزار و ٤٠٠ کەس لەو وڵاتە کوژراون کە زۆرینەیان مەدەنی بوون.

منداڵان قوربانی سەرەکی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینن

بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی پاڕاستنی منداڵان کە رێکخراوێکی جیهانیی داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵانە لە غەززە لانیکەم سێ هەزار و ١٩٥ منداڵ و لە ئیسرائیلیش ٢٩ منداڵ، واتە بە گشتی ٣ هەزار و ٢٥٧ منداڵ لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا بە هۆی شەڕەوە کوژراون.