لە ئێران دوژمنیایەتیکردنی ژنان: زیاتر لە ١٥٠ کارگە داخران

بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، بە بیانوی جێبەجێنەکردنی یاساکانی باڵاپۆشی، زیاتر لە ١٥٠ کارگە و ناوەندی بازرگانی داخراون.

دوای راگەیەندراوی پۆلیسی ئێران لەبارەی یاسای باڵاپۆشی لەو وڵاتەدا و کۆنتڕۆڵکردنی ژنان لە رێگەی تەکنەلۆژیاوە، کارگە و ناوەندە بازرگانیەکان کرانە ئامانج.

بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، سەعید مونتەزێرولمەهدی وتەبێژی پۆلیسی ئێران رایگەیاندووە کە ١٣٧ فرۆشگا و ١٨ رێستوران و پێشانگا داخراون.

پۆلیسی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەبووە و رایگەیاندبوو، یاساکانیان لەمرۆوە لەسەر شەقامەکان، لە نێو ئۆتۆمبێڵەکان و لە هەندێک جێگەی پلانبۆداڕێژراو جێبەجێ دەکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " بۆ ئەو کەسانەی کە یاسای باڵاپۆشی پێشێل دەکەن، تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنرێت."

رێوشوێنی نوێ دوای راپەرینی گەل دەستی پێکرد کە لە مانگی ئەیلولەوە، ژنانی ئێران یاساکانی دەوڵەت بۆ باڵاپۆشی جێبەجێ ناکەن.

لە ١٦ی ئەیلوی ٢٠٢٢ ژنی کوررد ژینا ئەمینی بە بیانوی ئەوەی پێوانەکانی ئیسلامی پێشێل کردووە و یاسای باڵاپۆشی جێبەجێ نەکردووە، لە تاران لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە کوژرا و لەو رۆژەوە لە هەموو وڵات چالاکی شەرمەزار کردن دەستی پێکرد. بە چالاکیەکاندا بە سەدان کەس کوژران و بە دەیان هەزار کەس دەستگیکران.

حەسەن مۆفاهەمی بەرپرسی پۆلیس وتی، " بەگوێرەی یاساکان جێبەجێنەکردنی باڵاپۆشی تاوانە."

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی کە یاساکان پێشێل دەکەن خۆیان بەرپرسیار دەبن و ئەو کۆمپانیایانەی کە رێگە دەدەن کارمەندە ژنەکان سەرپۆش نەکەن، ئاگادار دەکرێنەوە.

ف.ق